به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروت برینداربوو

الثلاثاء 04 آب 2020 - 18:33

به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى به‌یروت برینداربوو

به‌یروت-اه‌ع

 
ئه‌مین ناسڕ به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌به‌یروت،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،به‌هۆى ته‌قینه‌وه‌كه‌ى پایته‌ختى لوبنان برینداربوو.  
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌مین ناسڕ به‌ڕێوبه‌رى نوسینگه‌ى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌به‌یروت له‌ئاكامى ته‌قینه‌وه‌یه‌كى نزیك سه‌راى حكومى برینداربووه‌"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌ئاكامى کەلوپەلی نێو کۆگایەکی یارییە ئاگرینەکانى به‌یروت بووه‌ وتەقیوەتەوە".
وتیشى"به‌پێى زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان ته‌قینه‌وه‌ى كۆگاكه‌ كرده‌وه‌ى تیرۆرستى نه‌بووه‌".