هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه‌ دوو تیرۆرست له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین ده‌كووژێت

الثلاثاء 04 آب 2020 - 13:46

هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه‌ دوو تیرۆرست له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین ده‌كووژێت

به‌غدا-اه‌ع

 
فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه‌ تیرۆرستانى داعشى له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین كرده‌ ئامانج.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه‌ له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین دوو تیرۆرستى داعشیان كوشتووه‌".
خه‌فاجى ڕوونیشیكرده‌وه‌"فڕۆكه‌كانى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى دواى وه‌رگرتنى ڕه‌زامه‌ندى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان وبه‌پێى زانیارى هه‌واڵگیرى،هه‌ستاوه‌ به‌ڕاوه‌دوونانى تیرۆرستانى داعش له‌زنجیره‌ چیاى حه‌مرین،وتوانیان به‌یانى ئه‌مڕۆ له‌ڕێگاى گوورزێكى ئاسمانییه‌وه‌ دوو تیرۆرست بكووژن"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئه‌م گوورزه‌ له‌میان كه‌رتى ئۆپراسیۆنه‌كانى كه‌ركووك،باره‌گاى كۆنترۆڵى پێشكه‌وتوو بووه‌،وهه‌روه‌ها توانرا ئه‌و میوانخانه‌یه‌ خاپوور بكرێت كه‌خۆیان تیایدا حه‌شاردابوو وهه‌ر له‌وێ كووژران".
شایه‌نى باسه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕاگه‌یاندبوو كه‌گوورزى ئاسمانى دژى میوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش ئه‌نجامدابوو،ئاماژه‌یشى دا فرۆكه‌كانى سوپا به‌یانى ئه‌مڕۆ گوورزى ئاسمانییان دژى میوانخانه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌سامه‌ڕا ئه‌نجامداوه‌.