ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: ئه‌ركى ئه‌ندازیارى دوو موشه‌كى له‌باكوورى به‌غدا چاره‌سه‌ركرد

الثلاثاء 04 آب 2020 - 12:54

ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى: ئه‌ركى ئه‌ندازیارى دوو موشه‌كى له‌باكوورى به‌غدا چاره‌سه‌ركرد

 به‌غدا-اه‌ع

 
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ ئه‌ركى ئه‌ندازیارى دوو موشه‌كى چاره‌سه‌ركرد كه‌له‌باكوورى به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌ ونه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌.
شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دوو مووشه‌كى جۆرى كاتیۆشا یه‌كێكیان له‌نزیك مزگه‌وتى ئیمامى عه‌لى ودووه‌میشیان له‌نزیك ده‌ریاچه‌ى ناوچه‌ى ئه‌لبو عه‌بدو له‌شاردێى مشاهده‌ له‌باكوورى به‌غداى پایته‌خت كه‌وتوونه‌ته‌ خواره‌وه‌ ".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا"هه‌ردوو مووشه‌كه‌كه‌ نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌،وله‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى به‌بێ هیچ ڕووداوێك چاره‌سه‌ر كران".