سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى ڕه‌تكرده‌وه‌

الاثنين 03 آب 2020 - 23:51

سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى ڕه‌تكرده‌وه‌

 به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
فه‌ریق یه‌كه‌م روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى ڕه‌تكرده‌وه‌.
ساعدى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ئه‌و هه‌واڵانه‌ى باس له‌هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى ده‌ده‌ن دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"هیچ هه‌وڵێك بۆ به‌ئامانگرتنى نه‌دراوه‌".
جێى ئاماژه‌پێكردنه‌ هه‌ندێك له‌پێگه‌ى تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌واڵێكیان بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌"فه‌ریق یه‌كه‌م روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى سه‌رۆكى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر له‌ده‌وروبه‌رى به‌غدا هه‌وڵى به‌ئامانجگرتنى دراوه‌".