پارتى:سازانى سیاسى باشترین بژارده‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت

الاثنين 03 آب 2020 - 21:01

پارتى:سازانى سیاسى باشترین بژارده‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت

به‌غدا - اه‌ع - سۆما جاف

 
پارتى دیموكراتى كوردستان دووپاتیكرده‌وه‌ فراكسیۆنه‌ كوردییه‌كان تاوه‌كو ئێستا هه‌ڵوێستى خۆیان نه‌داوه‌ له‌باره‌ى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان وچاوه‌ڕوانى هه‌ڵوێستى هێزه‌ سیاسییه‌كانن.
ڤیان سه‌برى سه‌رۆكى فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،سازانى سیاسى باشترین بژارده‌یه‌ بۆ سه‌ركه‌وتنى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت كه‌مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران له‌شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو واده‌كه‌ى دیاریكرد.
وتیشى"ده‌بێت هه‌ڵبژاردنه‌كانى داهاتوو متمانه‌ى گه‌ل به‌ده‌ست بهێنێت وپاك وبێگه‌رد وڕه‌سه‌ن بێت بۆ ئه‌وه‌ى هاوڵاتیان دابه‌زێته‌ شه‌قام وراوبۆچوونى خۆى بدات وگومانى ساخته‌كردن نه‌مێنێت وده‌رئه‌نجامه‌كانى لایه‌ن گه‌له‌وه‌ به‌پله‌ى یه‌كه‌م وكۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى به‌پله‌ى دووه‌مه‌وه‌ په‌سه‌ندكراوبێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئاسته‌نگى زۆر له‌به‌رده‌م ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى پێگه‌رد ومتمانه‌پێكراو دایه‌،له‌نێویشیاندا خۆییه‌ وه‌كو ته‌واوكردنى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌له‌چوارچێوه‌یه‌كى ئاڵۆزدایه‌ له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنى په‌یكه‌رى كۆمسیۆن،وهه‌روه‌ها بابه‌تیشه‌ وه‌كو قه‌یرانى ئابوورى وئاسایشى وته‌ندروستى وقه‌یرانى به‌رده‌وامى ئاواره‌كان له‌پاڵ قه‌یرانى دادگاى فیدڕالى".
له‌لایه‌كى تره‌وه‌ ماجد شه‌نگالى ئه‌ندامى پارتى دیموكراتى كوردستان بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ئاماژه‌ى دا "به‌رچه‌كرداره‌كان تاوه‌كو ئێستا له‌نێوان مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ومحه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ناته‌بان،چونكه‌ سه‌رۆكى په‌رله‌مان له‌تویتێكدا داواى واده‌یه‌كى پێشوه‌خترى كرد".
وتیشى"ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران تاوه‌كو ئێستا نه‌یتوانیوه‌ یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان وخشته‌كانى ته‌واو بكات كه‌په‌یوه‌ستن به‌بازنه‌كانى هه‌ڵبژاردنه‌وه‌،هه‌روه‌ها نه‌یتوانیوه‌ یاساى دادگاى فیدڕالى په‌سه‌ند بكات یان بڕگه‌ سێهه‌مى یاساى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى هه‌مواربكاته‌وه‌ كه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌دانانى دادوه‌رانى دادگاى فیدڕالى".