یاسایی نوێنه‌رایه‌تى: سێ بۆچوون هه‌یه‌ له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى یاساى دادگاى فیدڕالى

الاثنين 03 آب 2020 - 20:11

یاسایی نوێنه‌رایه‌تى: سێ بۆچوون هه‌یه‌ له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى یاساى دادگاى فیدڕالى

به‌غدا-اه‌ع-نور زه‌یدى

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى یاسایی نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،سێ بۆچوونى له‌باره‌ى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌ى بڕگه‌ى په‌كه‌وتووى یاساى دادگاى فیدڕالى خسته‌ڕوو.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م ئه‌ندامى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ڕایگه‌یاند"یاساى دادگاى فیدڕالى ته‌واو كراوه‌ وته‌نها یه‌ك مادده‌ى ماوه‌ وتاوه‌كو ئێستا ته‌واو نه‌كراوه‌،وپێویستى به‌سازانى نیشتیمانى هه‌یه‌ له‌نێوان فراكسیۆنه‌ سیاسیه‌كان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هه‌ندێك له‌پێكهاته‌كان پێیان وایه‌ ده‌بێت ده‌نگدان له‌نێو دادگاى فیدڕالى به‌كۆ ده‌نگى بێت وهه‌ندێكى دیكه‌ ده‌یه‌وێت به‌سێ له‌سه‌ر یه‌كى ده‌نگه‌كانى بێت وكه‌سانى تر ده‌یانه‌وێت به‌زۆرینه‌ى ته‌واو بێت،له‌نێو ئه‌م بۆچوونانه‌ ده‌بێت شێوازێكى كۆتایی دروست بكرێت له‌نێوان پێكهاته‌كان".
وتیشى"لایه‌نه‌ كوردییه‌كان سوون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى ده‌نگدان له‌نێو دادگاى فیدڕالى له‌سه‌ر بڕیاره‌كانى دادگا به‌كۆده‌نگى بێت ،ئه‌م بۆچوونه‌ له‌لایه‌ن فراكسیۆنه‌ سونه‌ وشیعییه‌كان ڕه‌تده‌كرێته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"دانوستانى سیاسى هه‌یه‌ له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌كان بۆ ده‌رچوون به‌چاره‌سه‌رێكى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ بۆ یاساى دادگاى فیدڕالى".