ته‌ندروستى ورده‌كارییه‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیاى جیهانى له‌باره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

الاثنين 03 آب 2020 - 17:22

ته‌ندروستى ورده‌كارییه‌كانى په‌یوه‌ندیكردنى له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیاى جیهانى له‌باره‌ى ڤاكسینى كۆرۆنا ده‌خاته‌ڕوو

به‌غدا-اه‌ع-نه‌میر عه‌لى حه‌سوون

 
و:سۆما جاف
 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ پێكهێنانى لیژنه‌یه‌كى هونه‌رى ڕاگه‌یاند بۆ چاودێریكردنى بابه‌تى دابینكردنى ڤاكسینى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌گه‌ڵ چوار كۆمپانیاى جیهانى.
حازم جومه‌یلى بریكارى هونه‌رى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌میان لیژنه‌ى پێكهێنراو به‌رده‌وامه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا كه‌كارده‌كه‌ن بۆ به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینى تایبه‌ت به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا".
وتیشى"چوار كۆمپانیا پێشكه‌وتوون له‌به‌رهه‌مهێنانى ڤاكسینه‌كه‌؛ئه‌ویش كۆمپانیاكانى به‌ریتانیا وئه‌ڵمانیا وكۆمپانیا چینییه‌كان وڤاكیسنى رۆسیایه‌".
ئاماژه‌یشى دا"چه‌ند كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆمپانیانه‌ سازكراوه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى جۆر ورده‌كارى ڤاكسینه‌كه‌ وده‌رخستنى به‌سوودترین ڤاكسین وخێرایی گه‌یاندنى بۆ عێراق وهه‌روه‌ها نرخه‌كانیشى".
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى چینه‌كانى دیاریكردووه‌ كه‌قۆناغى یه‌كه‌مى ڤاكسینه‌كه‌ ده‌یانگرێته‌وه‌ له‌نێویشیاندا كارمه‌ندانى ته‌ندروستى وده‌زگا ئه‌منییه‌كان وبه‌ساڵاچووان وئه‌و كه‌سانه‌ى به‌رگه‌ى جه‌سته‌یان لاوازه‌".
پێشووتریش وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وژینگه‌ دووپاتیكرده‌وه‌،ڤاكسینى ڤایرۆسى كۆرۆنا له‌كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تاى ساڵى داهاتوو دابین ده‌كرێت وبه‌بێ به‌رامبه‌ر دابه‌ش ده‌كرێته‌ سه‌ر هاوڵاتیان".