وه‌زاره‌تى ناخۆ: پێداچوونه‌وه‌یه‌كى خێرا بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا

الاثنين 03 آب 2020 - 11:50

وه‌زاره‌تى ناخۆ: پێداچوونه‌وه‌یه‌كى خێرا بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ناوخۆ ئاشكراى كرد له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان پێداچوونه‌وه‌یه‌ك ده‌كرێت بۆ دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا.
لیوا سه‌عه‌د مه‌عه‌ن به‌رێوبه‌رى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كان وڕاگه‌یاندن له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"پێداچوونه‌وه‌یه‌كى بابه‌تیانه‌ى خێرا له‌ئارادایه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌دووباره‌ ڕێكخستنه‌وه‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى وچاودێرى ڕاسته‌وخۆى وه‌زیرى ناوخۆ".
وتیشى"دووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ى پێكهاته‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا واته‌ ژماره‌یه‌ك ڕێوشوێن له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌گیرێته‌ به‌ر". 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌،ڕێنمایی دا به‌دوورخستنه‌وه‌ى فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانى پاراستنى یاسا ودووباره‌ پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌م پێكهاته‌یه‌ به‌هۆى په‌لاماردانى هاوڵاتییه‌ك له‌لایه‌ن گروپێكى سه‌ر به‌فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانى پاراستنى یاسا.
نوسینگه‌ى كازمى دووپاتیكردبوو"لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن كه‌له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ى گشتى پێكهێنرابوو ناوى ئه‌و كه‌سانه‌ى ئاشكراكرد كه‌له‌هێزه‌كانى پاراستنى یاسان وبه‌شدارى په‌لاماردانه‌كه‌یان كردووه‌ وگرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگایش كران".