هاوپه‌یمانى عێراقیون پشتگیرى له‌واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كات

الأحد 02 آب 2020 - 18:51

هاوپه‌یمانى عێراقیون پشتگیرى له‌واده‌ى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع-نه‌سارِ حاج

 
و:سۆما جاف
 
هاوپه‌یمانى عێراقیون،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند پشتگیرى له‌ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران دیاریكرا.
حسێن عه‌ره‌ب وته‌بێژى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانى عێراقیون له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ به‌شێوه‌یه‌كى دادپه‌روه‌رانه‌ كه‌مافى هه‌موو ده‌نگده‌ران مسۆگر بكات"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هاوپه‌یمانى عێراقیون دیاریكردنى واده‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌لایه‌ن سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ به‌كارێكى باش ده‌زانێت به‌مه‌رجێك هه‌موو پێداویستییه‌ گرنگه‌كانى ئه‌م واده‌یه‌ بگیرێته‌ به‌ر وله‌كاتى خۆى ئه‌نجام بدرێت وهه‌ڵبژاردنێكى دادپه‌روه‌ر وپێشوه‌خت بێت".
وتیشى"هاوپه‌یمانى عێراقیون له‌گه‌ڵ دیاریكردنى پێشوه‌خته‌ چونكه‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربازبوونه‌ له‌قه‌یران وهه‌روه‌ها به‌جێ گه‌یاندنى به‌ڵێن وپه‌یمانى سه‌رۆكى وه‌زیران كه‌له‌به‌رنامه‌ى حكومییه‌كه‌ى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مان به‌ڵێنى پێى دابوو به‌وه‌ له‌نزیكترین كاتدا هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌ ئه‌نجام بدرێت".
پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوو وه‌ك واده‌یه‌ك دیاریكرد بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت له‌عێراق.
كازمى له‌وتارێكى ته‌له‌فزیۆنیدا بۆ گه‌لى عێراق ڕایگه‌یاند"ئاماده‌كارى بۆ هه‌ڵبژاردنى پێِشوه‌خت ودادپه‌روه‌ر ده‌كه‌ین بۆ دروستكردنى ئه‌نجومه‌نێكى نوێنه‌ران خواستى گه‌ل وئاواته‌كانى به‌دى بهێنێت ،بۆیه‌ شه‌شى حوزه‌یرانى ساڵى داهاتوومان وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خت دیاریكرد".