فه‌رمانده‌ى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر: ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش به‌رپا ده‌كرێت

الأحد 02 آب 2020 - 17:41

فه‌رمانده‌ى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر: ئۆپراسیۆنێكى گه‌وره‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش به‌رپا ده‌كرێت

به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
فه‌ریق یه‌كه‌م روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى فه‌رمانده‌ى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر ئاشكرایكرد له‌دوو ڕۆژى ڕابردوو ژماره‌یه‌ك شانه‌ى تیرۆرستانى داعش ده‌ستگیركراون،ئاماژه‌یشى دا له‌ڕۆژانى داهاتوودا ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ ئه‌نجام ده‌درێت.
ساعدى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌ركى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر هه‌واڵگیرییه‌ له‌سه‌رجه‌م ئه‌و بابه‌تانه‌ى پێویستییان به‌ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر بێت له‌و وڵاته‌دا"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئۆپراسیۆنه‌كانى ده‌زگاكه‌ دژى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌رده‌وامه‌".
وتیشى"ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر شێوازى نوێ كه‌لایه‌ن تیرۆرستانى داعش په‌یڕه‌و ده‌كرێت دیارى كردووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ڕۆژانى داهاتوو ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كاتى تیرۆرستانى داعش ئه‌نجام ده‌درێت".