كازمى بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ته‌ندروستى میرى كوه‌یت په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام ده‌دات

الأحد 19 تموز 2020 - 14:41

كازمى بۆ دڵنیابوونه‌وه‌ له‌ته‌ندروستى میرى كوه‌یت په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى ئه‌نجام ده‌دات

 به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،دوو په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنى له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌شێخ نه‌واف ئه‌لئه‌حمه‌د ئه‌لسوباح شازاده‌ى جێنشینى وڵاتى كوه‌یت وشێخ سوباح ئه‌لخالد ئه‌لحه‌مه‌د ئه‌لسوباح سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌نجامدا به‌مه‌به‌ستى دڵنیابوون له‌ته‌ندروستى شێخ سوباح ئه‌لئه‌حمه‌د جابر ئه‌لسوباح میرى وڵاتى كوه‌یت دواى ئه‌وه‌ى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كرا.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكى وه‌زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى هیواى سه‌لامه‌تى بۆ میرى وڵاتى كوه‌یت خواست ،داوایشى له‌خواى گه‌وره‌ كرد ته‌ندروستى باش بێت".
لاى خۆیه‌وه‌ شازاده‌ى جێنشینى كوه‌یت سوپاس وپێزانینى خۆى ئاڕاسته‌ى به‌ڕێز مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد ،سوپاسى هه‌ستى ڕاستگۆی وپه‌رۆشى بۆ به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندییه‌ برایانه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتى برا كرد.
كازمى له‌میان په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌یش سه‌ره‌خۆشى له‌میرى وڵاتى كوه‌یت وگه‌لى كوه‌یتى كرد به‌بۆنه‌ى كۆچى دوایی  خوالێخۆشبێت شێخ ناسڕ ئه‌لحه‌مود ئه‌لجابر ئه‌لسوباح داواى له‌خواى گه‌وره‌ كرد به‌به‌هشتى به‌رین روحى شاد بكات ودڵنه‌وایی بداته‌ كه‌سوكارى.