ڕێككه‌وتنێك نێوان عێراق وئه‌مریكا وئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى ده‌سته‌ى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌بایی

الجمعة 17 تموز 2020 - 13:59

ڕێككه‌وتنێك نێوان عێراق وئه‌مریكا وئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو بۆ پاڵپشتى كردنى پرۆژه‌ى ده‌سته‌ى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌بایی

 به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند،رێككه‌وتنێك نێوان عێراق وئه‌مریكا وئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو ئه‌نجامدراوه‌ بۆ پشتیوانیكردنى پرۆژه‌ى ده‌سته‌ى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌بایی.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌،دوێنێ پێنجشه‌ممه‌ له‌ڕێگاى فیدیۆ كۆنفرانسه‌وه‌ دانیشتنى گفتوگۆى سێ قۆڵى سازكرا له‌نێوان نوێنه‌رانى هه‌ردوو حكومه‌تى كۆمارى عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا،وئه‌نجومه‌نى هاریكارى وڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى بۆ تاوتوێ كردنى بابه‌تى پرۆژه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌بایی نێوان عێراق ووڵاتانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ وتیشى "ئه‌م دانیشتنه‌ به‌ڕێكخستن وپشتیوانى حكومه‌تى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا كراوه‌،به‌مه‌به‌ستى دۆزینه‌وه‌ى ڕێگایه‌كى گونجاو بۆ جێ به‌جێ كردنى پرۆژه‌ى به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى كاره‌بایی نێوان عێراق ووڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو ،له‌گه‌ڵ هه‌نگاونان به‌ره‌و هاندانى هاوكارى ئابوورى نێوان عێراق ووڵاتانى كه‌نداو". 
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئاماژه‌یشى دا به‌ده‌ركردنى ڕاگه‌یه‌ندراوى هاوبه‌شى دانیشتنه‌كه‌ كه‌بریتییه‌ له‌مانه‌:حكومه‌تى عێراق وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو ته‌واوى پاڵپشتى خۆیان ده‌ڕبڕى بۆ پرۆژه‌ى ده‌سته‌ى به‌ستنه‌وه‌ى كاره‌بایی بۆ وڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو بۆ به‌ستنه‌وه‌ى تۆڕه‌كانى كاره‌با بۆ عێراق وئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو،ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان پابه‌نده‌ به‌ئاسانكردنى ئه‌م پرۆژه‌یه‌ وپێشكه‌ش كردنى پاڵپشتى هه‌ر كاتێك پێویست بكات،ئه‌م پرۆژه‌یه‌ ته‌زووى كاره‌با پێویست بۆ هاوڵاتیانى عێراقى دابین ده‌كات،وپشتیوانى گه‌شه‌سه‌ندنى ئابوورى له‌عێراق ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌پارێزگاكانى باشوور".
له‌ خاڵێكى ترى راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ هاتووه‌:"حكومه‌تى عێراق وئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌نگاو ده‌نێن به‌ره‌و هاوكارى زیاتر وپته‌وتر له‌بواره‌كانى ئابوورى ووزه‌ له‌نێوان ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وعێراق ووڵاتانى ئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو ،بۆ ئه‌وه‌ى بنه‌مایه‌ك بێت بۆ ئاشتى وگه‌شه‌پێدان وپێشخستن له‌ناوچه‌كه‌دا".
ئه‌وه‌یش هاتووه‌"حكومه‌تى عێراق وئه‌نجومه‌نى هاریكارى كه‌نداو وویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان داوایان كرد په‌له‌ بكرێت له‌جێ به‌جێ كردنى ئه‌و به‌ڵێننامانه‌ى كه‌له‌ساڵى 2018 له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌كۆنگره‌ى نێوده‌وڵه‌تى كوه‌یت بۆ دووباره‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى عێراق ده‌ركران ".