وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:سه‌ردانه‌كه‌ى لۆدریان بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه‌ وڵات له‌سایه‌ى ئاسته‌نگى ئه‌منى وئابووریدایه‌

الخميس 16 تموز 2020 - 14:23

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌:سه‌ردانه‌كه‌ى لۆدریان بۆ به‌غدا له‌كاتێكدایه‌ وڵات له‌سایه‌ى ئاسته‌نگى ئه‌منى وئابووریدایه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌ردانه‌كه‌ى جان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌غدا له‌سایه‌ى ئاسته‌نگى ئه‌منى وئابووریدایه‌ كه‌ڕووبه‌رووى عێراق بۆته‌وه‌.
حسێن له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"باسمان له‌ڕۆڵى كۆمپانیا فه‌ڕه‌نسییه‌كان وپه‌یوه‌ندییه‌ سه‌ربازى وئه‌منییه‌كان كرد له‌پاڵ دۆسییه‌ى زیندانیانى داعش وئێمه‌یش به‌رده‌وام ده‌بین له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تیرۆر".
وتیشى"له‌گه‌ڵ لایه‌نى فه‌ڕه‌نسى ڕه‌وشى هه‌رێمایه‌تى وگرژییه‌كانى ناوچه‌كه‌مان تاوتوێ كرد".
لاى خۆیه‌وه‌ وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا ڕایگه‌یاند"سه‌ردانه‌كه‌مان بۆ به‌غدا به‌مه‌به‌ستى پشتیوانیكردنى حكومه‌ته‌ له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئاسته‌نگییه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه‌"وڵاته‌كه‌ى پاڵپشتى هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ده‌كات له‌شه‌ڕى دژى داعش وكه‌مته‌رخه‌م نابین به‌رامبه‌ر دووژمنى هاوبه‌شمان".
ئاماژه‌یشى دا"به‌جێ گه‌یاندنى سه‌روه‌رى عێراق ڕێكارێكه‌ له‌ده‌ست نادرێت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌ "خوازیارین عێراق ڕۆڵى پێشه‌نگى بگه‌رێته‌وه‌ له‌دروستكردنى هاوسه‌نگى له‌ڕۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاستدا".