وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا

الخميس 16 تموز 2020 - 12:08

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا گه‌یشته‌ به‌غدا

به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌خت
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى (اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"جان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا به‌سه‌ردانێكى فه‌رمى گه‌یشته‌ به‌غداى پایته‌خت".
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،دوێنێ چوارشه‌ممه‌،گرنگترین ته‌وه‌ره‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى جان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا بۆ به‌غدا خسته‌ڕوو
سه‌حاف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند،فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌  پێشوازى له‌جان ئێف لۆدریان هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ى ده‌كات كه‌سه‌ردانێكى فه‌رمى ده‌كات وتیایدا چاوى ده‌كه‌وێت به‌ژماره‌یه‌ك به‌رپرسى عێراقى،له‌نێویشیاندا سه‌رۆك كۆمار وسه‌رۆك وه‌زیران ،له‌گه‌ڵ جنین بلاسخارت نوێنه‌رى ئه‌میندارى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان .
وتیشى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ى تاوتوێى پته‌وكردنى هاریكارى له‌سه‌رجه‌م بواره‌كان ده‌كات له‌نێویشیاندا، ته‌ندروستى وكاره‌با وڕۆشنبیرى وهه‌روه‌ها تاوتوێ كردنى گرنگترین ئاسته‌نگییه‌ هاوبه‌شه‌كان وده‌رفه‌ته‌ له‌به‌رده‌سته‌كان بۆ پشتیوانیكردنى حكومه‌ت وگه‌لى عێراق.
ئاماژه‌یشى دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا هه‌لى پرۆژه‌كانى پێشكه‌ش ده‌كات كه‌لایه‌نى فه‌ڕه‌نسى خوازیاره‌ له‌سایه‌یدا هاوكارى هه‌بێت له‌گه‌ڵ عێراق،له‌گه‌ڵ ڕه‌چاوكردنى ڕه‌وشى عێراق وقه‌یرانى ئابوورى نێوده‌وڵه‌تى كه‌هه‌موو جیهانى گرتۆته‌ ئه‌ویش به‌ڵاى په‌تاى (كۆرۆنا)یه‌ .