حه‌لبوسى داوا له‌ئه‌عره‌جى ده‌كات ناوى ناوه‌ندى نه‌هرێن بۆ شه‌هید هیشام هاشمى بگۆڕێت

الأربعاء 15 تموز 2020 - 22:44

حه‌لبوسى داوا له‌ئه‌عره‌جى ده‌كات ناوى ناوه‌ندى نه‌هرێن بۆ شه‌هید هیشام هاشمى بگۆڕێت

به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د حه‌لبوسى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،داواى له‌قاسم ئه‌عره‌جى ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى كرد ناوى ناوه‌ندى نه‌هرێن بۆ خوێندنه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان بۆ ناوى ناوه‌ندى شه‌هید هیشام هاشمى بگۆڕێت.
حه‌لبوسى له‌تویتێكدا له‌سه‌ر"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌ ڕایگه‌یاند"هێشتا نه‌ته‌وه‌كان به‌هره‌مه‌نده‌كانیان زیندوو ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ڕێگاى به‌ستنه‌وه‌ى ناوه‌كانى به‌زانكۆ وناوه‌نده‌كانى خوێندنه‌وه‌،پیرۆزبایی له‌قاسم ئه‌عره‌جى ده‌كه‌ین به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى پۆسته‌ نوێكه‌ى ،وده‌ستى دگوشین پیشه‌ییانه‌ كاره‌كانى ئه‌نجامبدات.
وتیشى"داوا له‌ئه‌عره‌جى ده‌كه‌ین ناوى ناوه‌ندى نه‌هرێن بگۆڕێت بۆ ناوى ناوه‌ندى شه‌هید هیشام هاشمى بۆ خوێندنه‌وه‌ ستراتیژییه‌كان،وه‌كو هاوسۆزییه‌ك بۆ گیانى پاكى كه‌له‌پێناو عێراق به‌ختى كرد ووه‌كو زیندووكردنه‌وه‌ى یاده‌وه‌رى".