سبه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى عێراق ده‌كات

الأربعاء 15 تموز 2020 - 12:32

سبه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانى عێراق ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ڕایگه‌یاند جان ئێف لۆدریان وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى فه‌ڕه‌نسا سبه‌ى پێنجشه‌ممه‌ سه‌ردانى به‌غداى پایته‌خت ده‌كات.
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ سبه‌ى له‌باره‌گاى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ چاوى ده‌كه‌وێت به‌هاوتا فه‌ڕه‌نسییه‌كه‌ى وهه‌ردوولا كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى هاوبه‌ش ساز ده‌كه‌ن.