كازمى فه‌رمانێكى دیوانى ده‌رده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى

الثلاثاء 14 تموز 2020 - 20:17

كازمى فه‌رمانێكى دیوانى ده‌رده‌كات بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى

به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركرد به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى.
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى  هێزه‌  چه‌كداره‌كان له‌تویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركردووه‌ به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى ئه‌فسه‌رانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى له‌وانه‌ى شایسته‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ن له‌خشته‌ى 14ى ته‌مموز بۆ ساڵى 2020".
وتیشى"فه‌رمانده‌ى گشتى فه‌رمانێكى دیوانى ده‌ركردووه‌ به‌به‌رزكردنه‌وه‌ى پله‌ى فه‌ریق عه‌بدولئه‌میر یارڵلا وفه‌ریق روكن عه‌بدولوه‌هاب ساعدى بۆ پله‌ى فه‌ریق یه‌كه‌مى روكن".