ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك سه‌ر ‌به‌ناو "ویلایه‌تى دیجله‌"له‌به‌غدا ‌

الثلاثاء 14 تموز 2020 - 12:05

ده‌ستگیركردنى تیرۆرستێك سه‌ر ‌به‌ناو  "ویلایه‌تى دیجله‌"له‌به‌غدا ‌

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئاژانسى هه‌واڵگیرى، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند تیرۆرستێك ده‌ستگیركراوه‌ كه‌دابینكه‌رى "سووته‌مه‌نى گشتى"بووه‌ له‌به‌ناو "ویلایه‌تى دیجله‌"له‌به‌غدا.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ تیرۆرستێكى ده‌ستگیركرد له‌گه‌ڕه‌كى فوڕات له‌به‌غدا به‌پێى مادده‌ى 4ى تیرۆر به‌هۆى ئه‌ندامێتى له‌ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش".
وتیشى "ئه‌م تیرۆرسته‌ پۆستى"دابینكه‌رى سووته‌مه‌نى گشتى"له‌به‌ناو"ویلایه‌تى دیجله‌"هه‌بووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌ى ده‌ستگیركردنه‌كه‌ به‌چاودێرى كردن بووه‌ هه‌ر له‌پارێزگاى نه‌ینه‌وا تاوه‌كو به‌غداى پایته‌خت".
ئاماژه‌یشى دا"وته‌كانى تۆماركراوه‌ وڕه‌وانه‌ى دادگا كراوه‌ بۆ ته‌واو كردنى په‌ڕاوى لێكۆڵینه‌وه‌كانى".