ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر: هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ نێوان ده‌زگاكه‌ وهه‌رێمى كوردستان

الاثنين 13 تموز 2020 - 22:23

ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر: هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا هه‌یه‌ نێوان ده‌زگاكه‌ وهه‌رێمى كوردستان

 به‌غدا-اه‌ع

 
له‌قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق هه‌ماهه‌نگییه‌كى باڵا وهه‌واڵگیرى باڵا نێوان هێزه‌كانى ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر وهێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر سلێمانى هه‌بوو له‌كاتى به‌دواداچوونى پاشماوه‌كانى داعش له‌پارێزگاى دیاله‌.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاوكراوه‌ته‌وه‌"ئه‌م هه‌ماهه‌نگییه‌ له‌میان ستراتیژیه‌تێكى نوێوه‌ هاتووه‌ كه‌له‌لایه‌ن ده‌زگاى دژه‌ تیرۆر په‌یڕه‌و كراوه‌ له‌باره‌ى گرنگى یه‌كخستنه‌وه‌ى ئه‌ركى ئه‌منى له‌پێناو گه‌مارۆدانى تیرۆرستانى داعش وئاسانكردنى پرۆسه‌ى چاودێرى وڕاوه‌دوونانیان".