لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردنى له‌گرێبه‌سته‌كانى كاره‌با كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ ده‌رده‌كات

الاثنين 13 تموز 2020 - 17:08

لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردنى له‌گرێبه‌سته‌كانى كاره‌با كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ ده‌رده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌گرێبه‌سته‌كانى كاره‌باى نوێنه‌رایه‌تى ،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، كۆمه‌ڵێك ڕاسپارده‌ى ده‌ركرد دیارترینیان سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با وسازكردنى كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌ته‌كه‌.
له‌به‌ڵگه‌نامه‌یه‌كدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،هاتووه‌"جێگرى یه‌كه‌مى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران له‌به‌روارى۲۰۲۰/ ۷ / ۱۳یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌ى لیكۆڵینه‌وه‌ى دروستكراو سازكردووه‌ كه‌به‌رفه‌رمانى نوێنه‌رایه‌تى ژماره‌(92) له‌به‌روارى ۲۰۲۰/ ۷ /۱۱  دروستكرا له‌باره‌ى گرێبه‌سته‌كانى وه‌زاره‌تى كاره‌با".
له‌ڕاسپارده‌كانى لیژنه‌كه‌دا هاتووه‌:"سه‌ردانى مه‌یدانى بۆ وه‌زاره‌تى كاره‌با وكۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى وه‌زاره‌ت وپێدانى سه‌رجه‌م ورده‌كاییه‌كانى گرێبه‌سته‌كان وپرۆژه‌كانى وه‌به‌رهێنان وبه‌كاربه‌ر ،هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ ده‌بێت وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌بێت ورده‌كارى قه‌رزه‌ پێشكه‌شكراوه‌كان بۆ وه‌زارته‌كه‌ ولایه‌نى به‌خشێنه‌ر ورێژه‌ جێبه‌جێ كردنه‌كه‌".
لیژنه‌كه‌ ڕینمایى داوه‌ به‌وه‌ى‌"ده‌بێت وه‌زاره‌تى كاره‌با داتایه‌كى ورده‌كارى له‌باره‌ى ئاشكراكردنى باج حكومى وتایبه‌ت وداهاته‌كانى بۆ بوودجه‌ گشتى وكۆمپانیاكانى دارایكردنى خۆیی ،هه‌روه‌ها وه‌زاره‌تى پلاندانانى ڕاسپارد به‌پێشكه‌شكردنى داتا وورده‌كارى بۆ پاره‌ ته‌رخانكراوانه‌ سێكته‌رى كاره‌با له‌گه‌شه‌پێدانى هه‌رێمه‌كان".