كازمى ده‌ستخۆشى پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌دۆسییه‌ى كاره‌با ده‌كات

الاثنين 13 تموز 2020 - 15:02

كازمى ده‌ستخۆشى پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆلینه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌دۆسییه‌ى كاره‌با ده‌كات

به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستخۆشى پێكهێنانى لیژنه‌ى نوێنه‌رایه‌تى به‌سه‌رۆكایه‌تى حه‌سه‌ن كه‌عبى جێگرى یه‌كه‌م كرد بۆ لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌دۆسییه‌ى كاره‌با.
نوسینگه‌ى كه‌عبى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"كازمى ده‌ستخۆشى پێكهێنانى لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه‌ى نوێنه‌رایه‌تى له‌دۆسیییه‌ى كاره‌با كردووه‌".
ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ دووپاتیشیكرده‌وه‌"سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئاماده‌یی نیشانداوه‌ بۆ هاوكارى كردنى لیژنه‌كه‌ به‌مه‌بستى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ".
شایه‌نى باسه‌ محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دوێنێ یه‌كشه‌ممه‌، لیژنه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبینی له‌ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با پێكهێنا.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێرافى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، و واژۆی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌سه‌ره‌، فه‌رمانییكردوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی به‌ده‌وامی سیستمی كاره‌با.
حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئامانجێكی دیكه‌ی لیژنه‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبینیكردن ده‌بێت له‌ پێشێلكاریه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا و بونی چه‌ند گه‌نده‌ڵیه‌كی ئیداری و دارایی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌ و رێكارێكی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات، لیژنه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت بۆ كۆكرده‌وه‌ی هه‌مو زانیاریه‌ك و داواكاركردنی هه‌مو كه‌سێك كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان.