وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ڕووداوى شه‌هیدكردنى هاشمى

الاثنين 13 تموز 2020 - 18:19

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى: لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ڕووداوى شه‌هیدكردنى هاشمى

 به‌غدا-اه‌ع

 
یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌ له‌ڕووداوى شه‌هیدكردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى.
ڕه‌سول له‌تویتێكدا له‌هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى"تویته‌ر"كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند"هاشمى شاره‌زایه‌كى گرنگ بوو له‌بوارى كاره‌كه‌ى وهاورێكى ره‌وشت به‌رز بوو ،ولێكۆڵینه‌وه‌كانى رووداوى شه‌هیدبوونى به‌رده‌وامه‌".
پێشووتر مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌،سه‌روه‌رى یاسا هه‌میشه‌ ده‌نگى به‌رز وكۆتا ده‌بێت،جه‌ختیشى كرده‌وه‌ ده‌بێت ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كان ڕێنماییه‌كانى جێ به‌جێ بكه‌ن به‌وه‌ په‌له‌ بكه‌ن له‌ته‌واوكردنى لێكۆڵینه‌وه‌كانى تیرۆركردنى هیشام هاشمى شاره‌زاى ئه‌منى".