هه‌واڵگیرى شكست به‌پیلانێكى تیرۆرستى ده‌هێنێت بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان له‌به‌غدا

الاثنين 13 تموز 2020 - 13:58

هه‌واڵگیرى شكست به‌پیلانێكى تیرۆرستى ده‌هێنێت بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان له‌به‌غدا

به‌غدا-اه‌ع

 
ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى سه‌ر به‌وه‌زاره‌تى ناوخۆ شكسپێهێنانى پیلانێكى تیرۆرستى بۆ به‌ئامانجگرتنى هاوڵاتیان له‌به‌غدا ڕاگه‌یاند. 
ئاژانسى هه‌واڵگیرى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى ئاژانسه‌كه‌ ،توانیان گورزێكى جۆرى له‌تیرۆرستانى داعش بده‌ن له‌پشتوێنى به‌غدا وبه‌دیاریكراوى له‌میان كه‌رتى ئه‌بو غرێب وله‌سایه‌یدا شكست به‌پیلانێكى به‌ئامانجگرتنى گردبوونه‌وه‌ى هاوڵاتیانى له‌به‌غداى پایته‌خت له‌ڕێگاى كرده‌وه‌ى خۆكووژى".
وتیشى"هه‌ڵكووتراوه‌ته‌ سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستان وپێنج سه‌ركرده‌یان كووژراوه‌ كه‌پشتوێنى بۆمبڕێژكراویان به‌خۆیانه‌وه‌ به‌ستووه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"له‌كاتى پرۆسه‌كه‌ یه‌كێك له‌خۆكووژه‌كانى خۆى ته‌قاندۆته‌وه‌ به‌سه‌ر هێزێكى تایبه‌تى ئاژانسى هه‌واڵگیرى كه‌له‌ئاكامدا ئه‌فسه‌ر وكارمه‌ندێك شه‌هیدبوونه‌ وپێنج كارمه‌ندى دیكه‌یش برینداربوون".