ته‌ندروستى به‌رزترین ئاستى ڕۆژانه‌ى چاكبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ تۆماركرد

الاثنين 13 تموز 2020 - 10:47

ته‌ندروستى به‌رزترین ئاستى ڕۆژانه‌ى چاكبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا له‌به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ تۆماركرد

به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 518 حاڵه‌تى چاكبوونه‌وه‌ى له‌به‌ره‌ى ڕه‌سافه‌ تۆماركرد،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌رزترین ئاستى چاكبوونه‌وه‌ى ڕۆژانه‌یه‌ له‌سه‌ره‌تاى قه‌یرانه‌كه‌وه‌.
وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌ "سه‌رجه‌م حاڵه‌ته‌ چاكبوونه‌وه‌كان ڤایرۆسه‌كه‌یان په‌ڕاندووه‌ دواى ئه‌وه‌ى چه‌ند ڕۆژێك له‌كه‌ره‌نتینه‌ى ده‌زگا ته‌ندروستییه‌كان مانه‌وه‌ بۆ وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى پێویست".
وتیشى"كارمه‌ندانى ته‌ندروستى له‌ئه‌ركى به‌رده‌وامدان به‌درێژایی كات به‌تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ى بارى ته‌ندروستییان ناجێگیره‌ تا ئه‌و كاته‌ى بارى ته‌ندروستییان جێگیر ده‌بێت وپاشان به‌ته‌واوه‌تى چاكده‌بنه‌وه‌"،داوایشى له‌"هاوڵاتیان كرد هاوكاربن وپابه‌ندى ته‌واوى ڕێوشوێنه‌كانى خۆپارێزى ته‌ندروستى بن".