پۆلیسى فیدڕالى: دۆزینه‌وه‌ى حه‌شارگه‌ وچه‌كى داعش له‌دیاله‌

الاثنين 13 تموز 2020 - 10:25

پۆلیسى فیدڕالى: دۆزینه‌وه‌ى حه‌شارگه‌ وچه‌كى داعش له‌دیاله‌

به‌غدا-اه‌ع

 
پۆلیسى فیدڕالى،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ده‌ستى گرت به‌سه‌ر چه‌ند حه‌شارگه‌ وچه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى دیاله‌.
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"هێزه‌كانى پۆلیسى فیدڕالى له‌میان قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ،بۆ سێیه‌مین ڕۆژه‌ له‌كه‌رتى به‌رپرسیارێتییه‌كانى به‌رده‌وامه‌ له‌پێشڕه‌وى كردن به‌ره‌و ئامانجه‌ نه‌خشه‌كراوه‌كانى".
وتیشى"ده‌ستگیراوه‌ به‌سه‌ر دوو حه‌شارگه‌ و7 مووشه‌كى نه‌مساوى و5 گولله‌ى هاوه‌ن 120 ملم ،ودوو گولـله‌ى هاوه‌ن 82 ملم و(300)گولـله‌ى كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك (14.5) ودوو قه‌ڵغان،ڕوونیشیكرده‌وه‌"(10)گوند وباخ پشكنین وپاكساز كراون".