بلاسخارت:پشتیوانى ئه‌ركى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كه‌ین له‌سه‌پاندنى سه‌روه‌رى

الاثنين 13 تموز 2020 - 08:14

بلاسخارت:پشتیوانى ئه‌ركى حكومه‌ته‌كه‌ى كازمى ده‌كه‌ین له‌سه‌پاندنى سه‌روه‌رى

به‌غدا-اه‌ع

 
جنین هینیس بلاسخارت نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتیرى گشتى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌به‌رده‌وامیدان به‌پشتیوانییه‌كانى ڕێكخراوى نێوده‌وڵه‌تى بۆ حكومه‌تى عێراقى له‌ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنا،وهه‌ماهه‌نگى ته‌واو له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى بۆ پێشكه‌شكردنى هه‌موو ڕێكاره‌كانى هاریكارى له‌چوارچێوه‌ى گه‌مارۆدانى په‌تاكه‌،نوێنه‌رى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان پێشوازیشى كرد له‌دانوستانه‌كانى عێراقى-ئه‌مریكى وهه‌ر دانوستانێكى تر ڕۆڵى هه‌بێت له‌سه‌قامگیرى عێراق وگه‌شه‌سه‌ندنى وسه‌روه‌رى بۆ مه‌ودایه‌كى دوور ،سه‌رله‌نوێش به‌پێویستى زانى عێراق به‌دوور بگیرێت له‌ڕكابه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانى لایه‌نه‌ ناكۆكه‌كانى هه‌رێمایه‌تى وجیهانى،بلاسخارت له‌میان دیمانه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ڕِۆژنامه‌ى"سه‌باح"داواى به‌رده‌وامیدان به‌كاركردن كرد له‌پێناو ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنێكى بێگه‌رد"متمانه‌ى جه‌ماوه‌رى عێراقى"بگه‌رێنێته‌وه‌"جه‌ختیشى كرده‌وه‌ له‌گرنگى پاراستنى كۆمسیۆنى باڵاى سه‌ربه‌خۆى هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌هه‌ر ده‌ستێوه‌ردانێكى سیاسى.