وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى داعش

الأحد 12 تموز 2020 - 00:37

وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌گرنگى به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى تاوانه‌كانى داعش

به‌غدا-اه‌ع

 
فوئاد حسێن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختیكرده‌وه‌،له‌گرنگى به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌تاوانه‌كانى ڕێكخراوى تیرۆرستى داعش.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند،فوئاد حسێن وه‌زیرى دره‌وه‌ پێشوازیكرد له‌كه‌ریم خان ڕاوێژكارى تایبه‌ت وسه‌رۆكى تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ى سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ پته‌وكردنى لێپرسینه‌وه‌ له‌سه‌ر تاوانه‌كانى تیرۆرستانى داعش .
سه‌حاف وتیشى، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ له‌میان دیداره‌كه‌دا جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گرنگى به‌رده‌وامیدان به‌په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ تیمى لێكۆڵینه‌وه‌ له‌تاوانه‌كانى ڕێكخراوى داعش له‌سایه‌ى ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌رى وپشپۆرێتى دادگاى عێراق