حه‌لبوسى فه‌رمانییكردوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با

الأحد 12 تموز 2020 - 16:51

حه‌لبوسى فه‌رمانییكردوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌مه‌به‌ستی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با

به‌غدا-اه‌ع

 
محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، لیژنه‌یه‌كی به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبینی له‌ گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با پێكهێنا.
به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێرافى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، و واژۆی محه‌مه‌د حه‌لبوسی له‌سه‌ره‌، فه‌رمانییكردوه‌ به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن كه‌عبی جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌مه‌به‌ستی وردبینی و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، به‌هۆی به‌هه‌ده‌ردانی به‌ده‌وامی سیستمی كاره‌با.
حه‌لبوسی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئامانجێكی دیكه‌ی لیژنه‌كه‌، لێكۆڵینه‌وه‌ و وردبینیكردن ده‌بێت له‌ پێشێلكاریه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كان له‌ماوه‌ی ساڵانی رابردودا و بونی چه‌ند گه‌نده‌ڵیه‌كی ئیداری و دارایی.
هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، پێكهێنانی لیژنه‌كه‌ له‌دوای ئه‌وه‌ هاتوه‌ كه‌ هیچ لێكۆڵینه‌وه‌ و رێكارێكی پێویست نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی گشتی وڵات، لیژنه‌كه‌ش ده‌سه‌ڵاتی ده‌بێت بۆ كۆكرده‌وه‌ی هه‌مو زانیاریه‌ك و داواكاركردنی هه‌مو كه‌سێك كه‌ په‌یوه‌ست بێت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌كان.