تەندروستی سلێمانی: لە دوو هەفتەدا 1990 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە

الأحد 12 تموز 2020 - 22:25

تەندروستی سلێمانی: لە دوو هەفتەدا 1990 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەتەوە

 سلێمانى-اه‌ع

 
بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، لەماوەی دو هەفتەی رابردودا 1990 كەس چاكبونەتەوە.
د.سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، رایگەیاند،"لە ماوەی دوو هەفتەی رابردودا (1990) کەسی توشبوی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی چاکبونەتەوە"
وتیشی، لە 13/5/2020 تا ئەمڕۆ 2858 توشبوی كۆرۆنا چاكبونەوەتەوە.