ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پشتیوانیكردنى پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان

السبت 11 تموز 2020 - 18:02

ئاسایشى نوێنه‌رایه‌تى جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌پشتیوانیكردنى پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان

به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
لیژنه‌ى ئاسایش وبه‌رگرى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌ له‌پشتیوانیكردنى پرۆسه‌كانى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وڕێگاگرتن له‌دیارده‌كانى دزیكردن وبه‌هه‌ده‌ردانى له‌ده‌روازانه‌.
محه‌مه‌د ڕه‌زا ئال حه‌یده‌ر سه‌رۆكى لیژنه‌كه‌ له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "پرۆسه‌كانى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كان ڕێكارێكى باشه‌ بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆنترۆڵى وڵات بۆ سه‌ر ده‌روازه‌كان،دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هه‌ندێ گروپى بازرگان وئه‌فسه‌ر وكه‌سانى دیكه‌ له‌زنجیره‌كانى گه‌نده‌ڵى كۆنترۆڵكرابوو".
وتیشى"پرۆسه‌كانى كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كان هاوتایه‌ له‌گه‌ڵ ئۆپراسیۆنه‌ ئه‌منییه‌كان كه‌له‌دیاله‌ ده‌ستیپێكرد به‌هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ بۆ پاراستنى ناوچه‌ سه‌خته‌كان له‌شانه‌ نوستووه‌كانى داعش".
ئاماژه‌یشى دا"كۆنترۆڵكردنى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان له‌نێویشیاندا ده‌روازه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ڕێكارێكى گرنگه‌ وڕۆڵى ده‌بێت له‌به‌جێ گه‌یاندنى داهاتێكى باش بۆ بوودجه‌ى گشتى،له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌كردنى هاتنه‌ژووره‌وه‌ى ئه‌و كاڵا وشمه‌كانه‌ كه‌له‌ئێستادا له‌ناوخۆدا دابینكراوه‌ بۆ پشتیوانیكردنى به‌رهه‌مى نیشتیمانى"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كان ده‌بێت به‌سه‌رپه‌رشتى وچاودێرى سه‌رۆك وه‌زیران بێت وكه‌سانى به‌توانا رابسپێرێت بۆ به‌ڕێوبردنى ئه‌م دۆسییه‌".
پێشووتریش مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نده‌لى بۆ ئاڵوگۆڕى بازرگانى نیمچه‌یی كرده‌وه‌.
كازمى دووپاتیكرده‌وه‌ قۆناغى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى یاسا وڕیسا ده‌ستیپێكرد وڕێگه‌ ناده‌ین به‌دزه‌پێكردنى سامانى گشتى له‌ده‌روازه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه‌ ده‌سته‌ى گۆمركه‌كان له‌ئێستادا له‌ژێر پاراستنى هێزه‌ سه‌ربازییه‌كانن.
كازمى ڕێنمایی دا به‌دانانى پلانێك بۆ دووباره‌ نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كان.