وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى: كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان هه‌نگاوێكى بنچینه‌ییه‌ له‌ڕێره‌وى بنیاتنانى وڵاتدا

السبت 11 تموز 2020 - 15:05

وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى: كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان هه‌نگاوێكى بنچینه‌ییه‌ له‌ڕێره‌وى بنیاتنانى وڵاتدا

به‌غدا-اه‌ع-ئامینه‌ سه‌لامى

 
و:سۆما جاف
 
وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان هه‌نگاوێكى بنچینه‌ییه‌ له‌ڕێره‌وى بنیاتنانى وڵاتدا.
حه‌مید نایف وته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"گه‌یشتنى سه‌رۆك وه‌زیران به‌یاوه‌رى سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان وژماره‌یه‌ك فه‌رمانده‌ى سه‌ربازى وهێزه‌ سه‌ربازییه‌ مه‌شقپێكراوه‌كان بۆ هه‌ردوو ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى ومه‌نزه‌ریه‌ هه‌نگاوێكه‌ به‌ئاڕاسته‌یه‌كى دروست،وڕاگه‌یاندنى كۆنترۆڵكردنى ئه‌م دوو ده‌روازه‌یه‌ خاڵى وه‌رچه‌رخانى بنچینه‌ییه‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندى پاراستنى به‌رهه‌مى خۆماڵى به‌گشتى وبه‌رهه‌مى كشتوكاڵى به‌تایبه‌تى".
نایف وتیشى"كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌كان په‌یامێكى دڵنیاكه‌ره‌وه‌یه‌ بۆ جووتیاران وخاوه‌ن كێڵگه‌كان له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌زیادكردنى به‌رهه‌مى كشتوكاڵى له‌ڕووى ڕێژه‌ وجۆره‌وه‌ له‌پێناو گه‌یشتن به‌ئاستى خۆژێنى"،ئاماژه‌یشى دا"ئه‌م سه‌ردانه‌ هه‌نگاوێكى ئه‌رێنییه‌ وپه‌یامێكى ڕوونه‌ بۆ سه‌رجه‌م عێراقییه‌كان له‌پێناو به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌رك وبه‌رهه‌مه‌كان".
دووپاتیشیكرده‌وه‌"وه‌زاره‌تى كشتوكاڵى به‌رده‌وامه‌ له‌پاڵپشتى كردنى جووتیاران وخاوه‌ن كێڵگه‌كان له‌ڕووى پێداویستى وته‌نانه‌ت له‌ڕووى به‌رهه‌میشه‌وه‌ له‌پێناو هاندانیان بۆ زیادكردنى ڕووبه‌ره‌كانى كێڵاندن"،داوایشى كرد"كۆنترۆڵكردنى ده‌روازه‌ سنوورییه‌ فه‌رمییه‌كان به‌رده‌وام بێت وهه‌روه‌ها ده‌روازه‌ نافه‌رمییه‌كان دابخرێن به‌مه‌به‌ستى زیادكردنى به‌رهه‌مى خۆماڵى له‌لایه‌ك وزیادكردنى داهاتى وڵات له‌لایه‌كى تره‌وه‌".