یاره‌ڵلا: ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت

السبت 11 تموز 2020 - 12:37

یاره‌ڵلا: ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت

دیاله‌-اه‌ع

 
فه‌ریق روكن عه‌بدولئه‌میر یاره‌ڵلا سوپاسالارى عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت.
یاره‌ڵلا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌رده‌وام ده‌بێت وئۆپراسیۆنى چواره‌مى پاڵه‌وانانى عێراق درێژه‌پێده‌رى قۆناغه‌كانى ڕابردووه‌".
لاى خۆیه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ستایشى هه‌ماهه‌نگى باڵاى نێوان كه‌رته‌كان كرد،ئاماژه‌یشى دا "هه‌ماهه‌نگییه‌كى ئاست به‌رز هه‌یه‌ نێوان كه‌رته‌ سه‌ربازییه‌ جیاجیاكان له‌میان ئۆپراسیۆنى چواره‌مى پاڵه‌وانانى عێراق".