كازمى ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نده‌لى ده‌كاته‌وه‌ وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر دانانى پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران

السبت 11 تموز 2020 - 12:14

كازمى ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نده‌لى ده‌كاته‌وه‌ وجه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر دانانى پلانێك بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران

به‌غدا-اه‌ع

 
مسته‌فا كازمى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نده‌لى بۆ ئاڵوگۆڕى نیمچه‌یی بازرگانى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران كرده‌وه‌.
ده‌سته‌ى ده‌روازه‌كان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"سه‌رۆكى وه‌زیران دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ده‌روازه‌كه‌ په‌یامێكى ڕوونه‌ بۆ سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران به‌وه‌ى هیچ شوێن پێتان نه‌ماوه‌ له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان،وده‌بێت سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانى كاربكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵى ،چونكه‌ داخوازییه‌كى جه‌ماوه‌رییه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ ده‌روازه‌ى مه‌نده‌لى په‌یامێكى ڕوونه‌ بۆ سه‌رجه‌م گه‌نده‌ڵكاران به‌وه‌ى به‌ره‌و نه‌مان ده‌چن".
كازمى ئاماژه‌یشى دا"پلانێكى پێویستى داناوه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران وده‌بێت هه‌مووان یه‌كده‌ست بن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى ئه‌م خواسته‌".
كازمى وتیشى"ده‌سه‌ڵاتمان به‌خشییه‌ سه‌رۆكى ده‌سته‌ى ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى گه‌نده‌ڵكاران وڕاوه‌دوونانیان له‌سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".