وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:كازمى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كانى ڕاسپاردووه‌ گیانى هاوڵاتیان بپارێزن

السبت 11 تموز 2020 - 09:28

وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى:كازمى كه‌رته‌ ئه‌منییه‌كانى ڕاسپاردووه‌ گیانى هاوڵاتیان بپارێزن

 به‌غدا-اه‌ع

 
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،دووپاتیكرده‌وه‌،مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كانى قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراقى ڕاسپاردووه‌ گیانى وماڵى هاوڵاتیان بپارێزن وبه‌پیشه‌ییانه‌ وبه‌هره‌یی سه‌ودا بكه‌ن.
ڕه‌سول به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند "كازمى ستایشى كه‌رته‌ به‌شداربووه‌كانى قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق كردووه‌،سه‌ربارى به‌رزبوونه‌وه‌ى پله‌كانى گه‌رما".
وتیشى"فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌كاتى سه‌ردانیكردنى سه‌نگه‌رى پۆلیسى فیدڕاڵى له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق،جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركى هه‌واڵگیرى بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش.
وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى ڕوونیشیكرده‌وه‌ كازمى له‌میان سه‌ردانیكردنى سه‌نگه‌رى حه‌شدى شه‌عبى له‌میان ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌ئه‌ركى پیرۆزیان له‌به‌رده‌وامیدان به‌بنبڕكردنى پاشماوه‌كانى داعش.
ڕه‌سول ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"سه‌رۆك وه‌زیران ده‌روازه‌ى سنوورى مه‌نزه‌رییه‌ى له‌گه‌ڵ ئێران به‌سه‌ركرده‌وه‌".
شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منیش،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،ڕایگه‌یاندبوو‌،به‌ڕاسپارده‌ى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،وبه‌سه‌رپه‌رشتى فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ،به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ،قۆناغى چواره‌مى ئۆپراسیۆنه‌كانى پاڵه‌وانانى عێراق ده‌ستیپێكرد،بۆ ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆر وسه‌پاندنى ئاسایش وسه‌قامگیرى له‌پارێزگاى دیاله‌ وپشكنین وپاككردنه‌وه‌ى هێڵى سنوورى له‌گه‌ڵ كۆمارى ئیسلامى ئێران،وبه‌شداریكردن له‌ئۆپراسیۆنى تایبه‌ت له‌نێو ئه‌و ناوچانه‌ى كه‌ تیرۆرستانى داعشه‌وه‌ قۆرخكراون ،بۆ ئه‌نجامدانى كرده‌وه‌ى تیرۆرستى ،كه‌بریتیین له‌ناوچه‌كانى جیاكه‌ره‌وه‌ى نێوان هێزه‌كانى فیدڕاڵى وهێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌".