ڕه‌سول: فه‌رمانده‌ى گشتى ڕێنمایی داوه‌ به‌به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش

الخميس 09 تموز 2020 - 13:58

ڕه‌سول: فه‌رمانده‌ى گشتى ڕێنمایی داوه‌ به‌به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى داعش

به‌غدا-اه‌ع

 
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سول وته‌بێژى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌رۆك وه‌زیران ڕێنمایی داوه‌ به‌به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش.
ڕه‌سول به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان،ڕێنمایی داوه‌ به‌به‌رده‌وامیدان به‌پرۆسه‌كانى ڕاوه‌دوونانى پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش به‌پێى ستراتیژییه‌تێك كه‌خۆى دایناوه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ ده‌زگا هه‌واڵگیرییه‌كان وكه‌رته‌ ئه‌منییه‌كان،دووپاتیشیكرده‌وه‌ به‌به‌رده‌وامى پرۆسه‌ى جۆرى جێ به‌جێ ده‌كرێت.
وتیشى،هێزه‌كانى دژه‌ تیرۆر،دوێنێ چوارشه‌ممه‌،پرۆسه‌یه‌كى جۆریان به‌رپاكرد كه‌ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا وبابل وكه‌ركووك ودیاله‌ى گرته‌وه‌،وبووه‌ هۆى ده‌ستگیركردنى چوار تیرۆرست ،كه‌تۆڕێكى تیرۆرستى كارده‌كه‌ن وده‌یانه‌وێت ئاسایشى هاوڵاتیان وده‌زگا ئه‌منییه‌كان تێك بده‌ن.
ئاماژه‌یشى دا كازمى چاودێرى پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كانى زه‌مینى وئاسمانى ده‌كات بۆ به‌ئامانجگرتنى حه‌شارگه‌كانى داعش وئه‌و شوێنانه‌ى كه‌ماون له‌لایه‌ن ده‌زگا ئه‌منی وهه‌واڵگیرییه‌كان.