ده‌ستگیركردنى سه‌ركره‌یه‌كى تیرۆرستى سه‌ر به‌داعش له‌پارێزگاى كه‌ركووك

الخميس 09 تموز 2020 - 11:38

ده‌ستگیركردنى  سه‌ركره‌یه‌كى تیرۆرستى سه‌ر به‌داعش له‌پارێزگاى كه‌ركووك

به‌غدا-اه‌ع

 
ئاژانسى هه‌واڵگیرى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ده‌ستگیركردنى گواسته‌ره‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌كانى به‌ناو كه‌رتى دووبز له‌پارێزگاى كه‌ركووك ڕاگه‌یاند.
وه‌زاره‌تى ناوخۆ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ پرۆسه‌یه‌كى هه‌واڵگیرى ئه‌نجامداوه‌ وبووه‌ته‌ هۆى ده‌ستگیركردنى سه‌ركرده‌یه‌كى تیرۆرستانى داعش له‌پارێزگاى كه‌ركووك  كه‌به‌نازناوى ئه‌بو عائیشه‌ ناسراوه‌،وپۆستى گواسته‌ره‌وه‌ى مه‌فره‌زه‌كانى به‌ناو كه‌رتى دووبز ویلایه‌تى كه‌ركووك".
وتیشى"تیرۆرسته‌كه‌ له‌میان لێكۆڵینه‌وه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دانى ناوه‌ به‌گواستنه‌وه‌ى پاره‌ وكه‌ره‌سه‌ى خۆراك وپێداویستى دیكه‌ بۆ حه‌شارگه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌شاخى مامه‌ وزنجیره‌ چیاى قه‌ره‌چۆخ،ڕوونیشیكرده‌وه‌ وته‌كانى تۆماركراوه‌ وڕه‌وانه‌ى لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان كراوه‌".