سه‌حاف: هه‌نگاوه‌كانمان له‌لیستى وڵاته‌ زۆر مه‌ترسیداره‌كان ده‌رمانده‌كات

الخميس 09 تموز 2020 - 10:22

سه‌حاف: هه‌نگاوه‌كانمان له‌لیستى وڵاته‌ زۆر مه‌ترسیداره‌كان ده‌رمانده‌كات

 به‌غدا-اه‌ع

 
ئه‌حمه‌د سه‌حاف وته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌،ڕێوشوێنه‌كانى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئاشكراكرد دواى بڕیارى یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌دانانى عێراق له‌نێو وڵاته‌ زۆر مه‌ترسیداره‌كانى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌،پێشبینیشى كرد پێش كۆتایی ئه‌مساڵ له‌م لیسته‌ ده‌ربكرێت.
سه‌حاف به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند،زۆربه‌ى وڵاتانى جیهان له‌نێو لیستى ئه‌وروپین بۆ وڵاته‌ زۆر مه‌ترسیداره‌كانى سپیكردنه‌وه‌ى پاره‌،ڕوونیشیكرده‌وه‌ چه‌ند پێوه‌رێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ن لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان له‌یه‌كێتى ئه‌وروپا په‌یڕه‌وى ده‌كه‌ن بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنى وڵاتان.
وتیشى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌قۆناغى ڕێوشوێنه‌ به‌په‌له‌كانه‌ به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ بانكى ناوه‌ندى ولایه‌نه‌ نیشتیمانپه‌روه‌ركانى عێراق بۆ جه‌ختكردن له‌سه‌ر جێبه‌جێ كردنى یاسا وپێوه‌ره‌ پێویسته‌كان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌ ومافى ده‌ركردنى له‌م لیسته‌دا.
ئاماژه‌یشى دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ په‌یامى ئاڕاسته‌ى سه‌رجه‌م هاوتا ئه‌وروپییه‌كانى وسه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانى جێبه‌جێكار له‌ئه‌نجومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا وكۆمسیۆنى یه‌كێتییه‌كه‌ كردووه‌،وباڵیۆزخانه‌كانى عێراقیش له‌ وڵاتانى ئه‌وروپا چاودێرى وهه‌ماهه‌نگى خێرا ده‌كه‌ن بۆ به‌جێ گه‌یاندنى داخوازییه‌كان.
ڕوونیشیكرده‌وه‌ ڕه‌زامه‌ندى وسازانێكى نێوده‌وڵه‌تى هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ عێراق،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هێماكان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن عێراق له‌داهاتوویه‌كى نزیكدا له‌ لیستى ئه‌وروپى ده‌رده‌كرێت.
سه‌حاف وتیشى عێراق كه‌شه‌ڕى دژى گروپه‌ ته‌كفیرى وتونده‌ڕه‌وه‌كانى كرد له‌ئێستادا په‌ڕه‌كانى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌واو ده‌كات له‌ڕێگاى بنبڕكردنى سه‌رچاوه‌ دارایی وئایدیۆلۆژییه‌كانى وبه‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ هاوبه‌ش ودۆسته‌كانى ،هه‌روه‌ها په‌یامه‌كه‌ى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ بۆ هاوتاكانى له‌وڵاتانى ئه‌وروپى هه‌ڵوێست وئاماده‌ییه‌كى فراوانى هه‌بوو.
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ به‌چڕى چاودێرى هه‌نگاوه‌كانى هه‌ماهه‌نگى به‌په‌له‌ ده‌كات كه‌له‌لایه‌ن باڵیۆزخانه‌كانمان له‌وڵاتانى ئه‌وروپا ئه‌نجام ده‌درێت بۆ سڕینه‌وه‌ى ناوى عێراق له‌لیستى وڵاتانى زۆر مه‌ترسیدار،دواى ئه‌وه‌ى عێراق هه‌موو پێوه‌ره‌كانى ئه‌م بابه‌ته‌ى په‌یڕه‌وكرد.