مالیكى ووه‌زیرى كار پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ چینه‌ هه‌ژاره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

الأربعاء 08 تموز 2020 - 14:55

مالیكى ووه‌زیرى كار پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ چینه‌ هه‌ژاره‌كان تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌غدا-اه‌ع

 
نورى مالیكى سه‌رۆكى هاوپه‌یمانى ده‌وڵه‌تى یاسا،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ عادل ریكابى وه‌زیرى كار وكاروباى كۆمه‌ڵایه‌تى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ چینه‌ هه‌ژاره‌كانى تاوتوێ كرد.
نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى مالیكى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"مالیكى له‌میان پێشوازیكردنى له‌عادل ریكابى وه‌زیرى كار وكاروبارى كۆمه‌ڵایه‌تى پلانه‌كانى وه‌زاره‌ت بۆ پێشكه‌شكردنى خزمه‌تگوزارى بۆ چینه‌ هه‌ژاره‌كان وكه‌مئه‌ندامان وبه‌ساڵاچووان وچۆنێتى دابینكردنى خزمه‌تى گونجاو بۆیان تاوتوێ كردووه‌". 
به‌پێى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ مالیكى داواى له‌"حكومه‌ت كردووه‌ پاڵپشتى حكومى پێویست بۆ وه‌زاره‌ته‌كه‌ پێشكه‌ش بكات به‌و پێیه‌ى خزمه‌ته‌كانى په‌یوه‌ستن به‌توندوتۆڵكردنى كارى كۆمه‌ڵایه‌تى وباشتركردنى ڕه‌وشى بژێوى سوودمه‌ندانى خزمه‌تگوزارییه‌كانى وه‌زاره‌ته‌كه‌".