وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2741 توشبووى نوێى كۆرۆنا وچاكبوونه‌وه‌ى1627 دیكه‌ى ڕاگه‌یاند

ناوخۆ
  • 8-07-2020, 00:00
  • +A -A

      به‌غدا-اه‌ع

     
    وەزارەتی تەندروستی و ژینگە رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا 2741 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و1627 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
    بەپێی راگەیه‌ندراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ و،ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌‌، بڵاوکراوەتەوە،لە کۆی12هەزار و807 پشکنینی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی عێراق 2741 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و94  کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەر له‌ ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و627 کەس چاکبوونەتەوە. 
    تاوەکو ئێستا 637 هەزار و 227 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق ئەنجامدراون،ئەوانەی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 258
    به‌غدا-كه‌رخ 363
    به‌غدا-شارى پزیشكى 206
    نەجەف: 126 
    سلێمانی: 284 
    هەولێر: 186
    دهۆک: 25
    کەربەلا: 125  
    کەرکووک: 117  
    دیالە: 60  
    واست: 144  
    بابل: 43
    بەسرە: 254 
    میسان: 90  
    دیوانیە: 126 
    زیقار: 113 
    ئەنبار: 26  
    سەلاحەدین: 134 
    موسەنا: 46
    نەینەوا: 15 
     
    لە راگەیه‌ندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هەزار و 627 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە لەم پارێزگایانەن:
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 213
    به‌غدا-كه‌رخ 227
    نەجەف: 106 
    سلێمانی: 10 
    هەولێر: 65
    دهۆك: 4 
    کەرکووک: 52 
    کەربەلا: 64 
    دیالە: 78
    واست: 159 
    بەسرە: 88 
    میسان: 130 
    بابل: 58 
    زیقار: 130
    دیوانیە: 125 
    ئەنبار: 16
    موسه‌نا: 50
    نه‌ینه‌وا: 10 
    سەلاحەدین: 42
    وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوە داوە کە لە 24 کاژێری رابردوودا 94 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە لەم پارێزگایانەن:
     
    به‌غدا-ڕه‌سافه:‌ 25
    به‌غدا-كه‌رخ: 9
    نەجەف: 3
    سلێمانی:7
    هەولێر: 1
    کەربەلا: 2 
    کەرکووک: 7
    دیالە: 1
    بەسرە: 11
    میسان: 6
    بابل: 3 
    دیوانیە: 1
    زیقار: 11  
    موسەنا: 1 
    ئەنبار: 3
    سەلاحەدین: 3
     
    کۆی گشتیی توشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 67 هەزار و 442 تووشبووە. لەو ژمارەیە دووهەزار و779 کەس گیانیان لەدەستداوە و 37 هەزار و 879 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئێستا 403 کەس تەندروستییان ناجێگیرە و 26 هەزار و 784 کەسیش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.