پارێزگارى هه‌ولێر ڕێنمایی نوێ ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ

السبت 04 تموز 2020 - 19:42

پارێزگارى هه‌ولێر ڕێنمایی نوێ ده‌داته‌ هاوڵاتیان له‌باره‌ى قه‌ده‌غه‌ى هاتوچۆ

 هه‌ولێر-اه‌ع

 
پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، شەش رۆژی قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی لە هەولێر زۆر سەرکەوتووبووە، هەرچەندە ناتوانین قەدەخەی هاتووچۆ بەردەوامی پێبدەین، بەڵام داوا لە خەڵک دەکەین ئەو 22 رۆژەی دیکە لە ماڵەوە خۆیان کەرەنتین بکەن و لە ماڵەکانیان بمێننەوە.
 د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیکی رۆژنامەڤانیدا سەبارەت بە ماوەی شەش رۆژی رابردووی قەدەخەی هاتووچۆ لە پارێزگای هەولێر كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) چاودێرى كردووه‌،ڕایگه‌یاند، خەڵکی هەولێر پابەندی باشیان هەبووە بۆ رێنماییەکانی ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگاری هەولێر و سوپاسی خەڵکەکە دەکەین و دەشڵێت "ئێمە ئەمڕۆ سەرکەوتنی قەدەخەی هاتووچۆ لە شارەکە رادەگەیێنین".
 پارێزگاری هەولێر ئاماژە بەوەش دەدات کە دوێنێ 39 تووشبووی کۆرۆنا هەبووە. بەڵام ئەمڕۆ تەنیا 25 تووشبووی کۆرۆنامان هەن و دەشڵێت " ئەگەر بێت و ئێمە لەو خۆپارێزییە بەردەوام بین، بەدڵنیاییەوە ئەو ژمارەیە کەمتریش دەبێتەوە".
 پارێزگاری هەولێر  دەشڵێت، پێویستمان بەوەهەبوو 28 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆی تەواوەتی رابگەیێنین، بەڵام دەمانزانی کە ئەوە زۆر قورس دەبێت. "راستە شەش رۆژ ژیان و کار و کاسبیمان راگرت، بەڵام بۆ ماوەی یەک ساڵ ئابووری هەولێرمان پاراست". داواش لە خەڵک دەکەین تاوەکو 22 رۆژی دیکە لە ماڵەوە بمێننەوە و خۆیان کەرەنتین بکەن.