وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2334 توشبووى نوێى كۆرۆنا و1477 چاكبوونه‌وه‌ى تۆماركرد

السبت 04 تموز 2020 - 15:41

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى 2334 توشبووى نوێى كۆرۆنا و1477 چاكبوونه‌وه‌ى تۆماركرد

به‌غدا-اه‌ع

 
وەزارەتی تەندروستی و ژینگە رایدەگەیێنێت، لە 24 کاژێری رابردوودا 2334 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و1477 کەسیش چاكبوونه‌ته‌وه‌.
بەپێی راگەیێنراوێکی وەزارەتی تەندروستی و ژینگە كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ، ئەمڕۆ شه‌ممه‌‌، بڵاوکراوەتەوە،لە کۆی 9 هەزار و 516 پشکنینی کۆرۆنا لە تاقیگەکانی عێراق 2334 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و 106  کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها هەر له‌ ماوەی 24 کاژێری رابردوودا هەزار و 477 کەس چاکبوونەتەوە. 
تاوەکو ئێستا 589 هەزار و 377 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق ئەنجامدراون،ئەوانەی لە ماوەی 24 کاژێری رابردوودا لە عێراق تووشی ڤایرۆسەکە بوون بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 357
به‌غدا-كه‌رخ 393
به‌غدا-شارى پزیشكى 44
نەجەف: 247 
سلێمانی: 143 
هەولێر: 39 
دهۆک: 5
کەربەلا: 114  
کەرکووک: 61  
دیالە: 28  
واست: 221  
بابل: 78 
بەسرە: 110  
میسان: 105 
دیوانیە: 127  
زیقار: 132  
ئەنبار: 7
سەلاحەدین: 98  
موسەنا: 25 
 
لە راگەیه‌ندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە هەزار و 477 تووشبوو چاکبوونەتەوە کە لەم پارێزگایانەن:
به‌غدا-ڕه‌سافه‌ 339
به‌غدا-كه‌رخ 418
نەجەف: 64 
سلێمانی: 47 
هەولێر: 41 
کەرکووک: 27 
کەربەلا: 35 
دیالە: 37 
بەسرە: 46 
میسان: 53 
بابل: 20 
زیقار: 182 
دیوانیە: 112 
موسەنا: 24 
نه‌ینه‌وا: 32
 
وەزارەتی تەندروستیی ئاماژەی بەوە داوە کە لە 24 کاژێری رابردوودا 106 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە لەم پارێزگایانەن:
به‌غدا-ڕه‌سافه:‌ 14
به‌غدا-كه‌رخ: 11
به‌غدا-شارى پزیشكى 5
نەجەف: 4
سلێمانی: 8
کەربەلا: 2
کەرکووک: 7
دیالە: 3
واست: 4
بەسرە: 10 
میسان: 3
بابل: 1
دیوانیە: 7
زیقار: 22 
موسەنا: 1
سەلاحەدین: 4
 
کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە عێراق 58 هەزار و 354 تووشبووە. لەو ژمارەیە دووهەزار و368 کەس گیانیان لەدەستداوە و 31 هەزار و 77 کەسیش چاکبوونەتەوە. ئێستا 333 کەس تەندروستییان ناجێگیرە و 24 هەزار و 909 کەسیش لە نەخۆشخانەکان چارەسەر وەردەگرن.