هاوپه‌یمانى فه‌تح: پشتیوانى ئه‌ركى حكومه‌ت ده‌كه‌ین له‌نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى

السبت 04 تموز 2020 - 13:26

هاوپه‌یمانى فه‌تح: پشتیوانى ئه‌ركى حكومه‌ت ده‌كه‌ین له‌نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى

 به‌غدا-اه‌ع

 
هاوپه‌یمانى فه‌تح پشتیوانى وپشتگیرى خۆى بۆ حكومه‌ت وده‌زگا جدییه‌كان ده‌ڕبڕى له‌پرسى نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى
كه‌ریم به‌لداوى په‌رله‌مانتارى هاوپه‌یمانى فه‌تح له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى پشتیوانى هه‌ر ئه‌ركێك ده‌كات ،چ له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بێت یان ده‌زگاكانى ،وه‌كو ده‌سته‌ى ده‌ستپاكى ودارایی ودادگاكان بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"له‌پێشینه‌ى هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى له‌ پشتیوانیكردنى سه‌رۆك وه‌زیران ،به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى سه‌رچاوه‌كانى گه‌نده‌ڵییه‌ كه‌له‌وڵاتدا بڵاوبۆته‌وه‌".
به‌لداوى وتیشى"كه‌مته‌رخه‌مى ڕوون وئاشكرا هه‌یه‌ له‌كارى ده‌زگاكان ،وبۆ چه‌ندین هۆكار ده‌گه‌رێته‌وه‌ له‌نێویشیاندا سازانى سیاسى ونه‌بوونى كارى جددى بۆ نه‌هێشتنى گه‌نده‌ڵى ،كه‌حكومه‌ته‌كانى پێشوو به‌ده‌ستییه‌وه‌ ده‌یانناڵاند".
پێشووتریش فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى ڕاگه‌یاندبوو هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا ئه‌رێنین ،دووپاتیشیكرده‌وه‌ هاوپه‌یمانى "عێراقیون"پاڵپشتى میكانزمه‌كانى بنیاتنانى وڵات وڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێره‌وه‌ هه‌ڵه‌كان ده‌كات.