میسر سه‌ركۆنەی پێشێلكارییەكانى توركیا بۆ سەروەری عێراق دەكات

الجمعة 03 تموز 2020 - 18:08

میسر سه‌ركۆنەی پێشێلكارییەكانى توركیا بۆ سەروەری عێراق دەكات

 قاهیره‌-اه‌ع

 
وەزارەتی دەرەوەی میسر سه‌ركۆنەی پێشێلكارییە بەردەوامەكانی توركیای بۆ سەروەری عێراق كرد.
وەزارەتی دەرەوەی میسر لە ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتوه‌،وپاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی بڵاویكردەوە رایگەیاند، سه‌ركۆنەی پێشێلكارییە بەردەوامەكانی توركیا بۆ سەروەری عێراق دەكەین.
لەو ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ئەوەشخراوەتەرو، وەزارەتی دەرەوەی میسر، ئەو رێگەیەی توركیا رەتدەكەینەوە و دەبێتەهۆی تێكدانی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەكە.
میسر جه‌ختیكردوەتەوە كە لەو چوارچێوەیەدا هاوئاهەنگی لەگەڵ عێراق و گەلەكەی و حكومەتەكەی دەكات لە بەرەنگاربونەوەی ئەم جۆرە كردەوە ئیستفزازیانە. داواش لە هەمو لایەك دەكەین كە كاربكەن بۆ رێزگرتن لە سەروەری عێراق بەشێوەیەكی دبلۆماسی و كرداریی