ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: به‌غدا پارێزراوه‌ وپرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان شانه‌ نوستووه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج

الجمعة 03 تموز 2020 - 15:51

ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان: به‌غدا پارێزراوه‌ وپرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان شانه‌ نوستووه‌كان ده‌كاته‌ ئامانج

 به‌غدا-اه‌ع

 
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان دووپاتیكرده‌وه‌ به‌غداى پایته‌خت به‌ته‌واوى پارێزراوه‌ وئاماژه‌یشى به‌وه‌دا پرۆسه‌ ئه‌منییه‌كان شانه‌ نوستووه‌كانى تیرۆرستان ده‌كه‌نه‌ ئامانج.
لیوا ته‌حسین خه‌فاجى وته‌بێژى ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ڕایگه‌یاند"زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان ده‌ریانخست كه‌به‌هۆى ئۆپراسیۆنه‌كانى پێِشووى پالًه‌وانانى عێراق له‌قۆناغى دووه‌م وسێیه‌م ،كه‌له‌كه‌ركووك وباكوورى دیاله‌ وڕۆژهه‌ڵاتى سه‌لاحه‌دین وسامه‌ڕا ده‌ستپێكرد بووه‌ هۆى هه‌ڵهاتنى ژماره‌یه‌ك تیرۆرست بۆ ناوچه‌كانى باكوورى به‌غدا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"جوگرافیاى ئه‌م ناوچانه‌ تاڕاده‌یه‌ك سه‌خته‌ به‌هۆى زۆرى داره‌كانى ،بۆیه‌ تیرۆرستان هه‌وڵى خۆحه‌شاردانه‌وه‌ ده‌ده‌ن ،وكرده‌وه‌ى تیرۆرستى جێ به‌جێ ده‌كه‌ن".
خه‌فاجى وتیشى"به‌غداى پایته‌خت پارێزراوه‌،وپێداوێستى وتوانا وهێزى باشمان هه‌یه‌،به‌ڵام كاتێك هه‌ڕه‌شه‌یه‌كى تیرۆرستى له‌گروپێكى زۆر بچووك ڕووده‌دات كه‌ده‌یه‌وێت ئاسایش تێكبدات وكرده‌وه‌یه‌ك ده‌كات كاریگه‌رى ده‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی وكۆمه‌ڵگا،ده‌بێت ئه‌ركێكى زۆر گرنگ ئه‌نجام بده‌یت"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"ئه‌و پرۆسه‌ ئه‌منییه‌ى له‌لایه‌ن ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانه‌وه‌ وله‌پێنج قۆڵه‌وه‌ ئه‌نجامدرا ،زۆر گرنگه‌ ،چونكه‌ ژماره‌یه‌ك ئامانجى هێمادارى لاى ئێمه‌ى كرده‌ ئامانج". 
ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌بێ هیچ زانیارییه‌كى هه‌واڵگیرى جووڵه‌ ناكه‌ن،وهه‌روه‌ها كه‌رته‌كان ناتوانن به‌بێ زانیارى هه‌واڵگیرى ورد له‌جه‌نگه‌كان پێشڕه‌وى بكه‌ن،ئه‌م زانیارییه‌ هه‌واڵگیریانه‌ شیكردنه‌وه‌ى بۆ ده‌كرێت دواى ده‌ست به‌هه‌ڵسه‌نگاندنى هه‌ڵوێسته‌كه‌ ده‌كرێت به‌پێى ئه‌و زانیارییانه‌ى له‌به‌رده‌ستدان"،ئاماژه‌یشى دا"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌بێ بنه‌ما جووڵه‌ ناكه‌ن ،به‌ڵكو به‌پێى زانیارى وپێشبینى وزانیارى هه‌واڵگیرى كه‌دابین ده‌كرێت وله‌ژێر رۆشنایی ئه‌و زانیارییانه‌ ده‌ست به‌پرۆسه‌ وچالاكى ده‌كه‌ین نێوان هێزه‌كان ودیاریكردنى جۆرى هێزه‌كان وجۆرى چه‌كه‌كان وشێواز وشوێنه‌كانى به‌كارهێنانیان".
خه‌فاجى ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ هێزه‌كانى پێشمه‌رگه‌ سازكرد له‌پێناو داخستنى هه‌ندێك ناوچه‌ وبۆشایی له‌گه‌ڵ هه‌رێم،وهه‌روه‌ها هه‌ندێك بۆشایی كه‌خۆى هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر سنووره‌كان هه‌ن،وزۆر ساده‌ن،به‌ڵام سه‌ربارى ئه‌وه‌ى ساده‌ن گروپه‌ تیرۆرستییه‌كان هه‌وڵى دزه‌پێكردنیان له‌و شوێنانه‌ داوه‌"،دووپاتیشیكرده‌وه‌"پرۆسه‌كه‌ ئامانجه‌كانى خۆى پێكاوه‌ ،له‌باره‌ى به‌رده‌وامیدان به‌ئۆپراسیۆنه‌كه‌ یان ڕاگرتنى ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌زانیارییه‌ هه‌واڵگیرییه‌كان كه‌ده‌گاته‌ به‌رده‌ستمان".