وه‌زاره‌تى دارایی پشكى دارایی تایبه‌ت به‌مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران خه‌رجكرد

الجمعة 03 تموز 2020 - 14:50

وه‌زاره‌تى دارایی پشكى دارایی تایبه‌ت به‌مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران خه‌رجكرد

 به‌غدا-اه‌ع-سه‌جاد موسه‌وى

 
و:سۆما جاف
 
وه‌زاره‌تى دارایی پشكى دارایی تایبه‌ت به‌مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران خه‌رجكرد.
به‌ڕێوبه‌رى گشتى فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،دووپاتیكرده‌وه‌"به‌ڕاسپارده‌ى ڕاسته‌وخۆى عه‌لى عه‌لاوى وه‌زیرى دارایی فه‌رمانگه‌ى ژمێریارى پشكى دارایی تایبه‌تى مووچه‌ى مانگى حوزه‌یرانى خه‌رجكرد.
ئاماژه‌یشى دا"فه‌رمانگه‌كه‌ ده‌ستى به‌مامه‌ڵه‌كانى پشكى دارایی له‌ڕۆژى چوارشه‌ممه‌ ڕابردوو له‌به‌روارى 2020/7/1 كردووه‌ وبه‌رده‌وامیشه‌ تابه‌ته‌واوه‌تى سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانى پشكى دارایی مووچه‌ى مانگى حوزه‌یران ته‌واو ده‌كات".