ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى حه‌شارگه‌یه‌كى دروستكردنى بۆمبی چێندراو له‌شارۆچكه‌ى دووبز له‌كه‌ركووك

الجمعة 03 تموز 2020 - 14:40

ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنى حه‌شارگه‌یه‌كى دروستكردنى بۆمبی چێندراو له‌شارۆچكه‌ى دووبز له‌كه‌ركووك

به‌غدا-اه‌ع

 
یه‌كه‌كانى ئاژانسى هه‌واڵگیرى وه‌زاره‌تى ناوخۆ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،ده‌ستیانبه‌سه‌ر حه‌شارگه‌یه‌كى تیرۆرستانى داعشدا گرت،كه‌بۆ دروستكردنى بۆمبی چێندراو له‌گووندى كه‌یف سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى دووبز له‌كه‌ركووك به‌كارده‌هات.
ئاژانسى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ده‌ستبه‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌ره‌سه‌ گیراوه‌ كه‌له‌دورستكردنى بۆمب وته‌قیینه‌وه‌ به‌كاردێت ،وهه‌روه‌ها ده‌ستیش گیراوه‌ به‌سه‌ر كه‌ره‌سه‌ى چه‌ك له‌پاشماوه‌كانى تیرۆرستانى داعش له‌ده‌وروبه‌رى گوندى مه‌نسیه‌ سه‌ر به‌شارۆچكه‌ى دووبز له‌كه‌ركووك كه‌كۆمه‌ڵێك بۆمب وگووله‌ى هاوه‌ن وچه‌ك وته‌قیینه‌وه‌ له‌خۆگرتبوو ،وله‌لایه‌ن ئه‌ركى ئه‌ندازیارى ئه‌و كه‌رتانه‌ى له‌و ناوچانه‌ن به‌بێ هیچ زیانێك چاره‌سه‌ركران".