فراكسیۆنى حیكمه‌: هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا ئه‌رێنین

الجمعة 03 تموز 2020 - 14:09

فراكسیۆنى حیكمه‌: هه‌نگاوه‌كانى حكومه‌ت تاوه‌كو ئێستا ئه‌رێنین

به‌غدا-اه‌ع

 
فراكسیۆنى حیكمه‌ى نوێنه‌رایه‌تى،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،ئه‌و هه‌نگاوانه‌ تاوه‌كو ئێستا له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر ئه‌رێنین.
حه‌سه‌ن فه‌دعه‌م په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى ناوبراو له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) ڕایگه‌یاند"هێشتا وه‌خته‌ هه‌ڵسه‌نگاندنى حكومه‌تێك بكرێت ته‌مه‌نى 25 ڕۆژه‌،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"به‌رنامه‌ى حكومه‌ت وهه‌نگاوه‌كانى تاوه‌كو ئێستا ئه‌رێنین".
فه‌دعه‌م وتیشى"هاوپه‌یمانى عێراقیون پشتیوانى میكانزمه‌كانى بنیاتنانه‌وه‌ى وڵات وڕاستكردنه‌وه‌ى ڕێره‌وه‌ هه‌ڵه‌كان ده‌كات"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"هاوپه‌یمانى ناوبراو چاودێرى ئه‌ركى حكومه‌ت ده‌كات وهه‌وڵى پشتیوانیكردنى هه‌نگاو بڕیاره‌ دروسته‌كان ده‌كات كه‌له‌به‌رژه‌وه‌ندى وڵاتدان".
ڕایشیگه‌یاند"هاوپه‌یمانى ناوبراو پشتیوانى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵاتى ده‌وڵه‌ت به‌سه‌ر سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان ده‌كات به‌تایبه‌ت له‌پارێزگاكانى باكوور وبه‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى باند وگه‌نده‌ڵكاران له‌ده‌روازه‌كانى دیكه‌".
شایه‌نى باسه‌ ئه‌حمه‌د مه‌لا ته‌ڵاڵ وته‌بێژى سه‌رۆك وه‌زیران،دووپاتیكرده‌وه‌ ڕێوشوێنى توند وڵات په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ سه‌پاندنى شكۆى وڵات به‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان.
مه‌لا ته‌ڵاڵ له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"كازمى بایه‌خێكى زۆر به‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى كۆرۆنا داوه‌ ،ووه‌زاره‌تى پیشه‌سازى ڕاسپاردووه‌ به‌هه‌موو توانایاكه‌وه‌ كاربكات بۆ به‌رهه‌مهێنانى ئۆكسجین".
وتیشى"زۆربه‌ى داهاته‌كانى ده‌روازه‌ سنووییه‌كان ده‌چێته‌ گیرفانى گه‌نده‌ڵكاران،وبه‌م نزیكانه‌ ڕێوشوێنى توند له‌لایه‌ن وڵاته‌وه‌ په‌یڕه‌و ده‌كرێت بۆ سه‌پاندنى شكۆى وڵات به‌سه‌ر ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان".