به‌ڕێوبه‌رى دراما له‌تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌كۆرۆنا چاكبووه‌وه‌

الجمعة 03 تموز 2020 - 12:01

به‌ڕێوبه‌رى دراما له‌تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى له‌كۆرۆنا چاكبووه‌وه‌

به‌غدا-اه‌ع

 
وه‌دیع نادر خه‌زره‌جى به‌ڕێوبه‌رى دراما له ‌تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى دواى توشبوونى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا چاكبووه‌وه‌.
خه‌زره‌جى به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"قه‌یرانه‌كه‌م تێپه‌ڕاند دواى ئه‌وه‌ى به‌ته‌واوه‌تى له‌ڤایرۆسى كۆرۆنا چاكبوومه‌وه‌"،ستایشى هاوپیشه‌كانیشى كرد كه‌له‌ماوه‌ى وه‌رگرتنى چاره‌سه‌رى توشبوونى پشتیوانى بوون".
شایه‌نى باسه‌ پێشووتر تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراق توشبوونى زیاتر له‌28 فه‌رمانبه‌ر به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا ڕاگه‌یاند كه‌ دوو كه‌سیان گیانیانله‌ده‌ستدا".