شاندى وه‌زارى عێراق: میكانزمى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ لوبنان وكاراكردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته‌مان تاوتوێ كرد

الجمعة 03 تموز 2020 - 12:53

شاندى وه‌زارى عێراق: میكانزمى هه‌نارده‌كردنى نه‌وت بۆ لوبنان وكاراكردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته‌مان تاوتوێ كرد

به‌یروت-اه‌ع

 
ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،دووپاتیكرده‌وه‌،شاندى وه‌زارى عێراق له‌گه‌ڵ حه‌سان دیاب سه‌رۆكى حكومه‌تى لوبنان میكانزمه‌كانى هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق بۆ لوبنان ومه‌وداى ئه‌گه‌ره‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى ئه‌م كه‌رته‌یان تاوتوێ كردووه‌.
عه‌بدولجه‌بار له‌میان كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانى دواى ته‌واوبوونى كۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى حكومه‌تى لوبنان كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ئاماده‌ى بوو ڕایگه‌یاند"بازاڕى عێراق بازارێكى گه‌شاوه‌یه‌،گفتوگۆمانكرد له‌باره‌ى هۆكارى سستبوونه‌وه‌ى كۆمپانیان لوبناییه‌كان له‌عێراق وچۆنێتى  كاراكردنه‌وه‌یان"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"شانده‌كه‌ گفتوگۆى كرد له‌باره‌ى چۆنێتى گه‌ڕاندنه‌وه‌ى كۆمپانیا لوبنانییه‌كان كه‌له‌بوارى كشتوكاڵى له‌عێراق كاریان كردووه‌".
ئاماژه‌یشى دا"هه‌ردوولا پته‌وكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان هه‌ردوو وڵاتیان تاوتوێ كردووه‌ له‌گه‌ڵ چۆنێتى سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموونه‌كانى لوبنان به‌ڕێگاگرتن له‌په‌تاى كۆرۆنا".
 لاى خۆیه‌وه‌ ریمۆن غه‌جر وه‌زیرى وزه‌ى لوبنان ڕایگه‌یاند"ئه‌وه‌ى گرنگه‌ هاورده‌كردنى سووته‌مه‌نییه‌ بۆ لوبنان به‌باشترین نرخ وڕێكار ومه‌رجى نزم".
وتیشى"وه‌زیرى نه‌وت پێمان ڕاگه‌یاندن كه‌ئاماده‌ن گفتوگۆمان له‌گه‌ڵا بكه‌ن له‌میان كۆمپانیاى نه‌وتى عێراق وسووته‌مه‌نى قورسمان بۆ دابینبكات به‌گونجاوترین نرخ بۆ لوبنان به‌و مه‌رجانه‌ى تواناى جێ به‌جێ كردنمان هه‌بێت".