شاندێكى وه‌زارى عێراقى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان دۆسییه‌كانى بازرگانى وپیشه‌سازى تاوتوێ ده‌كات

الجمعة 03 تموز 2020 - 11:01

شاندێكى وه‌زارى عێراقى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان دۆسییه‌كانى بازرگانى وپیشه‌سازى تاوتوێ ده‌كات

به‌یروت-اه‌ع

 
شاندێكى باڵاى وه‌زارى عێراق ،كه‌پێكهاتووه‌ له‌وه‌زیرانى نه‌وت وبازرگانى وپیشه‌سازى له‌گه‌ڵ حه‌سان دیاب سه‌رۆك وه‌زیرانى لوبنان دۆسییه‌كانى بازرگانى وپیشه‌سازى تاوتوێ ده‌كات.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"شانده‌كه‌ پێكهاتووه‌ له‌ ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیرى نه‌وت و،مینهل عه‌زیز وه‌زیرى پیشه‌سازى وكانزاكان و،عه‌لا جبورى وه‌زیرى بازرگانى"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"شانده‌كه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رۆك حكومه‌تى لوبنان هه‌نارده‌كردنى نه‌وتى عێراق بۆ لوبنان به‌رامبه‌ر به‌رهه‌مى كشتوكاڵى وپیشه‌سازى تاوتوێ ده‌كات".
لاى خۆیه‌وه‌ ئه‌مین نه‌سڕاوى به‌رپرسى كاره‌كانى باڵیۆزخانه‌ى عێراق له‌به‌یروت له‌لێدوانێكى بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)ڕایگه‌یاند"سه‌ردانى شانده‌كه‌ جه‌ختكردنه‌ له‌سه‌ر قووڵایی په‌یوه‌ندیی برایانه‌ى نێوان هه‌ردوو وڵات ،وبه‌هێزكردنى په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق ولوبنانه‌،له‌گه‌ڵ تاوتوێ كردنى دۆسییه‌ هاوبه‌شه‌كان ،به‌شێوازێك ڕه‌نگدانه‌وه‌ى ئه‌رێنى هه‌بێت له‌سه‌ر هه‌ردوو گه‌لى برادا"،ئه‌وه‌یشى خسته‌ڕوو"بابه‌تى هاورده‌كردنى نه‌وتى عێراق له‌لایه‌ن لوبنانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌به‌رهه‌مى كشتوكاڵى وپیشه‌سازى له‌میان دیداره‌ فه‌رمییه‌كانى نێوان هه‌ردوولا بڕیارى له‌باره‌وه‌ ده‌درێت".